زاری كرمانجی – سۆران:
ئەمڕۆ شەممە، قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران لە بارەی هاتووچۆی رێگەی نێوان هەولێر – سۆران ئاگادارییەكی بڵاو كردۆتەوە و ئاماژە بەوەدراوە، سبەی یەكشەممە، بەهۆكاری كارتێكردن لە گەلی عەلی بەگ، لە سایدی هاتنەوە لە پارێزگەی هەولێر بۆ سۆران رێگە دادەخرێت .
دەقی ئاگادارییەكەیە:
ئاگادارییەك لە قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران
ئاگاداری بۆ شوفێرانی ئازیز
شوفێران و گەشتیار و هاووڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە، بەهۆكاری چاكردنەوەی رێگەی گەلی علی بەگ، لە رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٠٢٣/٧/١٦ سایدی چون هەیە، بەڵام سایدی هاتنەوە لە پارێزگای هەولێر بۆ سۆران لە سبەی بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت و رێگاكە لەژێر چاكردەنەوەدایە، شوفێران ئەبێت لەكاتی هاتنەوە بۆ سۆران رێگای بێخال قەزای رواندز بەكاربهێنن.
داوا لە شوفێران و هاووڵاتییان دەكەین، هاوكاری تیمەكانی پۆلیسی هاتوچۆ و تیمی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەی رێگاوبانی سۆران بكەن….
قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران