پشتیوان كەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، لەبارەی دۆخی ئێستای كارەبای نیشتیمانی لە سنوورەكەیان و وهۆكاری كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی كارەبا و وادەی چارەسەركردنی گرفتەكە بۆ زاری كرمانجی دەخاتەڕوو و دەڵێت، گرفتی كارەبا لە سۆران نییە ولە هەولێرە، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بەهۆی پلەكانی گەرماوە كەبوونەتەوە، بۆیە هەوڵی رێكخستنەێكی بۆ دەدرێت، هەروەها لە ئێستادا پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی بەهاوڵاتییان لە كاتژمێر یەكی شەو بۆ 10 ی بەیانی دەبێت، هەروەها لە كاتژمێر 3:30خولەكی ئێوارە 6:30خولەك كارەبای نیشتیمانی كاتژمێرەكانی دیكەش كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان دەبێت .
ئەندازیار ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای ئیدارەی سۆران، ئاشكرای دەكات:” لە ئێستاشدا 12 كاتژمێراو نیوو كارەبای نیشتیمانی بەهاووڵاتییان دەدرێت، لەبەیانی یەكشەمەوە خشتەیەكی دیكەی نوێی كارەبای نیشتیمانی دیاری دەكرێت، بەپێی بەرهەمهێانی ئەو كارەبایەی كە هەیە دابەش دەكرێت، بۆیە كێشە لەبەرهەم هێنای كارەبایە.
ئەندازیار ئەردەوان ئیبڕاهیم، گووتیشی، دوای ئەو وادەیە كاتژمێرەكانی كارەبا بەپێی بەرهەمهێنای كارەبا روو لەزیاد بوون دەكات، بۆیە دواتر روون دەبێت كە چەند كاتژمێر كارەبا دەدرێت بەهاووڵاتییان، هەروەها لە سنووری گوندەكانیش وەك خۆی دەبێت هاوشێوەی شارەكان كارەبای نیشتیمان دەدرێت بەهاووڵاتییان .”