پشتیوان کەریم- سۆران:
ئەمڕۆ شەمە، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” بەرە بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا بەهای زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران دابەزینی تۆمار کرد و بۆ هەر مسقاڵێک بڕی سێ بۆ چوار هەزار دینار دابەزی ، هەروەها هەر ئۆنسەیەک زێڕیش بە 1958 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران ئەوەشی خستەڕوو:” سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەن کە نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 475 هەزار دینار، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 436 هەزار دینارە، هەروەها نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 416هەزار دینار, یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 357 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .”