پشتیوان کەریم- سۆران:
ئەمڕۆ شەمە، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لەکاتی کردنەوەی بازاڕی بۆڕسەدا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، بە بەراورد بە کۆتایی هەفتەی رابردوو گۆڕانی بەسەرداهاتووە، هاوکات گۆڕانکاری بەسەر بەشێک لە جۆرەکانی دیکەی دراودا هاتووە .
لای خۆیەوە حاجی محیەدین ئەوەشی خستەڕوو:” کۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەن کە بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 148,250دینارە، 100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی بە چوار ملیۆن و 950 هەزار تمەن، هەروەها 100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیارو 615 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەهای 100 یۆرۆش بەرامبەر بە 109 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت, هاوکات 100 پاوەند بەرامبەر بە 129دۆلار، 100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,650 دیناری عێراقیە, 100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 2,800 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت .”