شەهلا رەشید- سۆران
بەشێكی هاووڵاتییانی شاری سۆران، ناڕەزای دەردەبڕن لە فرۆشتنی (ئەزبەری) و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی تەندروستی دەكەن بەدواداچوون بكەن.
منداڵان وەرزی هاویندا زیاتر خواستیان لەسەر خواردنی بەستووی ساردەمەنییەكانە، بەڵام لە هەمان كاتیشدا بەشێك لە هاووڵاتییان گلەیی لەو كەسانە دەكەن كە لەنێو كۆڵانەكان دا (ئەزبەری) دەفرۆشن و دەڵێن” نازانین ئەمە بە چی دروست دەكرێت هەمووی رەنگە و منداڵەكانمان تووشی سكچوون و رشانەوە بوونە بەهۆی خواردنیەوە”.
ئەوەش دەخەنەڕوو ” ئەو جۆرە ئەزبەریە لەكاتی رژانی بەسەر جەستەو جل و بەرگ، رەنگێكی وایە تەنانەت بە ئاویش زەحمەت خاوێن دەبێتەوە، بۆیە داوا لە لایەنە تەندروستییەكان دەكەین بەدواداچوون و پشكنینی بۆ بكات.
































































