چەند ڕۆژێکی ئەم مانگە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت .
بەپێی یاسای پشووه فەرمییه‌كانی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچووه، ڕۆژی ١٨ی تەموزی ٢٠٢٣ پشووی فەرمییە کە ڕۆژی سەری ساڵی کۆچی-یە.
هەر بەپێی خشتەی پشووەکان، ڕۆژی ٢٧ی تەموز لە سەرجەم داموودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە کە ڕۆژی عاشورایە.
ڕۆژی ٣١ی مانگیش بەهۆی یادی ئەنفالی بارزانییەکان لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.