دوای ئەوەی دوو ڕۆژ پێش ئێستا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە سەروو (٨٠) دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ نرخی نەوت بۆ جارێکی دیکە زیاتر لە یەک دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٧٩ دۆلار و ٦٣ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٣٦ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٧٥ دۆلار و ٢٧ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٦ دۆلار و ٨٩ سەنت بوو.
دوو رۆژ پێش ئێستا نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لەسەروو (٨٠) دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا کە ئەوەش یەکەمجار بوو لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بگاتە ئەو ئاستە.