زاری كرمانجی-سۆران
سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، ئاگاداری ئەم كەسانە دەكاتەوە كە لەناو گەڕەك و كۆڵانەكانی شار پەلەوەر و ئاژەڵی ماڵی بەخێوەدەكەن، قەدەغەكراوەو دووچاری پێبژاردن دەبنەوە.
لە هەوڵێكی سەرۆكایەتیی شارەوانی سۆراندا هاتووە، داوا لەو هاووڵاتییانە دەكەین، كه پەلەوەر و ئاژەڵ لە كۆڵان و گەڕەكەكان بەخێو دەكەن، پێچەوانەی یاسایه، پێویستە خۆیان هەستن بە لابردن و پاكردنەوەی ئەو شوێن و زەویانەی بەكاریدەهێنن بۆ بەخێوكردنی (پەلەوەر و ئاژەڵ)”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” بە پێچەوانەوە لیژنەی تایبەتمەندی خزمەتگوزاری شارەوانیمان هەڵدەستێت بە لابردن و پاككردنەوەیان، هەروەها خاوەن زەویەكە و خاوەن ئاژەڵەكان پێ بژاردن (غرامە) دەكرێن، رووبەرووی یاسا دەكرێنەوە.