پشتیوان کەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران، لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵی موچەخۆران ئاشكرای دەكات: “لیستی مووچە خۆرانمان ووردبینی کردووە و چاوەڕوانی گەیشتنی پارەین بۆ دابەشكردنی”.
سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران، گووتیشی: ” كەی حكوومەتی ناوەند پارەی پێویستی رەوانە كرد، بەپێی رێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچە رادەگەیەندرێت و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.