مههدى محهممهد – زاری کرمانجی :
دوای ئەوەی لە لایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 18-11-2023ی وەکوو ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیار کرا. لەمڕۆوە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ ماوەی مانگێک دەست پێ دەکات و بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێ هەنگاوی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ی تەممووز، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە 173 ناوەندی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی مانگێک دەست بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بکات.
نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران هەر وەکوو عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕۆژنامەوانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هێمای بۆ دەکات : “بۆ زیادکردنی ناو، لابردنی ناوی مردووان، گواستنەوە لەنێو پارێزگاکانیدا دەگرێتەوە”.