زاری كرمانجی-سۆران
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كۆبوونەوەیەكی تایبەت، لەبارەی زەووی سندوقی و تاپۆكردنی خانووە زێدهڕۆكان بەڕێوەچوو.
لەمبارەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند “ رۆژی چوارشەممە، بە سەرپەرشتی ھەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبوونەوەیەک بەرێوەچوو، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە پەیوەست بوو بە بابەتی زەویی سندوقی و تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان.
گووتیشی “ لە کۆبوونەوەكەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: ”ئەو هاووڵاتییانەی داواکاریان پێشکەش کردبوو بۆ تاپۆکردنی خانووەکانیان بە دوای مامەڵەکانیاندا بچن، بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتەیان لە دەست نەچێت، داواکاریش بۆ زەوییە سندوقیەکان پێشکەش بکەن.