محه‌ممه‌د سه‌دیق
له‌م وتاره‌دا هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌درێت، بە گوێرەی خوێندنەوە و تێگەیشتن لە فێمینستی کوردی، ئەوا فێمینیستی كوردی بناسێنین یان ئاشناتان بكه‌ین بهفێمینیستی كوردی، واتا بزانین فێمینیسته‌كان كێن و لەو نێوەندەشدا فێمینیسته ڕووکەشەکان بناسێنین. لەم ڕووەوە دەکرێت ئەوەش بخرێتە ڕوو کە بابه‌تی فێمینیست له‌ناو كۆمه‌ڵگەی كوردی تا ئەندازەیەکی زۆر سڵی لێدهكریتەوە، چونكه به‌جۆرێكی نادروست پێناسه‌ی بۆ كراوه یان بۆ مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی به‌كارهێنراوه. ئه‌مانه‌و چه‌ندان هۆكاریتر وایان كردووه پێناسه‌یه‌كی هه‌ڵە بۆ ئه‌م باسه بكرێت، كه له‌درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا هه‌وڵده‌درێت ئه‌وه‌باس بكه‌ین كة فێمینیستی ڕاسته‌قینه‌مان بۆ ڕوون بێته‌وه، لەگەڵ ئەوەشدا هه‌وڵبدرێت وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێک بدرێته‌وه کە ئەوانیش وه‌ك فێمینیست كێییه؟ ئایا خه‌باتی ژنی كورد فێمینیستییه؟ ئایا ڕێخراوه‌كانی ژنانی كورد ڕێکخراوێکی فێمینیستیین؟ بۆ وةلآمي ئەو باسانە هەوڵدراوە بە شێوەیەکی بابەتییان شرۆڤە بکرێن.
با لەو پرسیارەوە دەست پێبکەین کە بپرسین فێمینیست كێییه؟ فێمینیست مرۆڤێكی ژنناسه، كه‌سێكی مرۆڤ دۆسته له چوارچێوه‌یه‌كی مهعریفییانهو ئاشتیخوازانه و مرۆڤانه بۆ پێناسه‌كان ده‌گه‌ڕێ، فێمینیست ده‌زانێت ژن تا پێناسه‌ی خۆی نه‌كات ناتوانێ پێناسه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ڕۆشه‌نبیری بۆكهسانی تر نیشان بدات، فێمینیست ئه‌و كه‌سه‌یه كه د‌رك به‌وه ده‌كات كه پیاوان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ی خۆیان نابن كه سه‌روه‌ری ژنانیان زهوتكردووە كه به‌مانای كۆیله‌كردنی ژن دێتن (سالح،2005 ، 23-24) فێمینیست ئهومرۆڤهیە كه داوای مافهزەوت كراوه‌كانی ژنان ده‌كات كه پیاوان زهوتیانكردووە له ژنان و به‌شێوه‌یه‌كی مرۆڤ دۆستانه هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات ئه‌و پێناسه‌یەی پیاوان بۆ ژنانی ده‌كه‌ن كه‌ژن وه‌ك كاڵا سه‌یر ده‌كرێی تێک بشكێندرێت چیتر ژن وه‌ك كاڵا سه‌یر نه‌كرێت و هه‌وڵی به‌ده‌ست هینانی مافه‌ڕه‌واكانی ژنان ده‌دات، یا ئه‌و مرۆڤه‌یه هه‌ست ده‌كات ههڵەیهك هه‌یه كة پێوسته ڕاست بكریته‌وه.
لەم ڕووەوە ئەگەر ئەوەی باسکرا تێگەیشتنێکی سادە بێت بۆ فێمینست، ئەوا لێرەدا دەکرێت ئەو پرسیارە وەڵام بدرێتەوە کە ئایا خه‌باتی ژنی كورد فێمینیستیە؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەکرێت بگوترێت، کە خه‌باتی ژنی كورد هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه زۆر ناچێته مه‌یدانی چاڵاكی و تێكۆشانی فێمینیستییه‌وه، چونكه گه‌ر سه‌یری بڕیاردان و ده‌سه‌ڵاتی ژنی كورد بكه‌ین له ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتێكی فيودالَي بۆ ماوه‌یی هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خا كة چه‌ند ئافرةتيَكيش كهگهیشتوون به‌ده‌سه‌ڵات و ناوه‌ندی بڕیاردان له‌ڕێگه‌ی توانا و ئاستی ڕۆشنبیری سه‌ربه‌خۆیی خۆیانه‌وه نه‌بووه، به‌ڵکو وه‌ك میراتگری پیاوێكی بۆ ماوه‌ته‌وه كه‌كاره‌كانی ئه‌وه گرتۆته ئه‌ستۆ و جێبه‌جێکاری بڕیاره‌كانی پیاو بووه، له‌ناو كۆمه‌ڵگەی كوردستانی ژنی عاقڵ و دانا ئه‌و ژنه‌یه كه ملكه‌چی پیاوه، شه‌رمن و به‌رگری نهكار پاسیڤ بێت، تاكو ئێستاش ئه‌و بیركردنه‌وه چهقبهستووە هه‌ر به‌ردەوامە له‌ناو كۆمه‌ڵگەی كوردستانی، گه‌رچی زۆرێک له‌ژنان هه‌ست بهكهمووكوڕیهكان و پێویستیه‌كانیان و داكۆكی كردنیش ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتاش پێیان باشتره گوێڕایەڵ و بێده‌نگ بن و بێده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێرن، نه‌خوێنده‌واریش یەکێک بووه‌له‌و نه‌خۆشیه‌ی دونیای ژنانی تاریك كردووە و به‌رۆكی ژنی كوردیشی گرتووە تائێستاشی له‌گه‌ڵ بێت به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشیه، نه‌بوونی سهرچاوهبهزمانی كوردی هۆكارێكی تر بووه، ئه‌وانه‌ی خوێنده‌واریش بوون كتیب و سه‌رچاوه‌ی كوردیان له‌به‌رده‌ست نهبووهكهدهربارهی ماف و چهوساندنهوهكانیان بزانن، ڕاگه‌یاندنی كوردیش نه‌كراوه‌ته ئامرازێک بۆ باسكردنی چه‌وساندنه‌وه‌كانی ژنی كوردی به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه زۆرجار ڕاگه‌یاندن ئاكامی خراپی لی كه‌وتۆته‌وه(سالح،2005: 40-43)، خه‌باتی ژنی كورد له‌ڕووی مه‌یدانی فێمینیستی نه‌بووه چونكه ژنی كورد پیاوسالاری پێوه دیاره هه‌ر لهكۆنەوە تاكو ئێستاشی له‌گه‌ڵبێ واته ژنان ههرچهندهكاری سه‌ربه‌خۆشیان هه‌یه، به‌ڵام كرده‌كانیان پیاوانهیە واتهكردهكانیان له‌خزمه‌ت ژنان نیه بۆ داواكردنی ماف و چه‌وساندنی ژنان نه‌بووه به‌ڵکو له‌خزمه‌ت پیاوان درێژە پێده‌ری بیركردنه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان دابووه‌و نه‌بۆته هۆی ئه‌وه كه‌زیاتر فێمینیستی ئاشنای ژنان بكرێت یاخود ببێتە هۆی هۆشیار كردنه‌وه‌ی و به ئاگا هێنانیان، هەرچەند لە کۆمەڵگەی کوردی‌دا چەندین ڕێکخراوی ژنان درووست بوون، بەڵام ئایا ڕێكخراوه‌كانی ژنی كورد فێمینیستین؟ دەکڕیت ئەوە باس بکرێتڤ کە بزووتنه‌وه‌ی ژنی كورد بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئیفلیج و بێ سهڵاحیهتن، ئه‌گه‌ر پێشوتر كۆیله‌ی عه‌قڵی پیاو و خێڵ بووبن له ئێستادا كۆیله‌ی عه‌قڵی پیاوانی حیزبین به‌رژه‌وه‌ندی ژنی كوردیان گرێداوه به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و سیاسی، ئه‌و ڕێکخراوه حیزبیانه له‌ژێر ناوی ڕێخراوه‌كانی ژنی كورده‌وه گورزێكی گه‌وره‌یان له‌ژنان داوه، چونكه جارێكی تر به‌ره‌و دواوه‌یان بردنه‌وه، كه‌ژنان وایان ده‌زانی كه‌ئه‌و ڕێکخراوانه به‌گشت خواست و داواكانیان و قوربانی دان بۆ بهدیست هێنانی ئازادی ژنانن، به‌ڵکو بۆ مه‌به‌ستی حیزبی و زیادكردنی ئه‌ندامانی حیزبیان به‌كارهێناوه(سالح،2005: 43-46)، ڕێکخراوه‌كانی ژنی كورد فێمینیست نین، چونكه به‌هیچ شێوەیەک له به‌رژه‌وه‌ندی ژنان نه‌بوونه به‌پێچه‌وانه‌وه زیاتر دۆخی ژنانی كوردان ئاڵۆزتر كردووە، چونكه وێنایەکی تریان بۆ فێمینیست دروست كردووه، ژنانیان ئاڵوودە كرده‌وه به‌بۆچونی هه‌ڵە و ژنان سڵ له‌وشه‌ی فێمینیست ده‌كه‌نه‌وه، وایان كردووه‌كه چه‌ند سیمایه‌كی تر بهفێمینیست ببه‌خشن و زاڵبوون به‌سه‌ر به‌ره‌و پێشچونی ژنان بكه‌ن، وه‌ك زاڵبوونی حیزبایه‌تی به‌سه‌ر ئهوهڕێکخراوانهو په‌رستنی عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌پیاوان ئه‌و ڕێکخراوانه‌یان بۆ دامه‌زراندوون و چه‌ندان سیمای تر، بۆیه پێموانیه ڕێخراوی ژنان نه‌له‌ڕابردوو نهلهئێستاش هه‌بن، لەم چوارچێوەیەدا ئەگر تەماشای دۆخی ژن لهكولتووری كوردیدا بکرێت، ئەوا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە كولتووری به‌كارهێنانی زه‌بر و زه‌نگ و لێدان و ته‌مبێ كردن له‌هه‌ناوی ئایین و كۆمه‌ڵگەوە سه‌ری هه‌ڵداوە، كۆمه‌ڵگه‌و ئایین هه‌میشه ژنیان وا به‌كار هیناوهكهدهبێت ژن عاقڵ و گوێڕایەڵ و ده‌سته‌مۆ بێت، ئه‌و بهكارهێنانە بریتیه لهبهژداری نه‌كردنیان له‌دانیشتنه‌كانی پیاواندا و قهتیسكردنیان لهژوورهوهو حهڕامكردنی دیوه‌خان و دیاریكردنی ئاینده‌و چاره‌نوسیان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووهكهژنان به‌ده‌گمه‌ن مافیان له‌دیاریكردنی چاره‌نوسی خۆیان هه‌بێت، تا ئێستاش دیارده‌ی ژن به‌ژنی و بێ ئه‌وه‌ی ژن هاوسه‌ر یان زاوا ببینێ و ژندان بهئامۆزاو خزمان به زۆره‌ملێ، ئاستی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگە نه‌یتوانیوه پاشەكشهبهو دیاردانە بكاتن، لهكولتووری ئایینی ئێمه‌دا ڕێگه به‌پیاو دراوهچوار ژن له‌یه‌ك كاتدا هه‌بێت یان بێنێت، ههمیشهبابهتی ژن هێنان به‌بابه‌تی ئیمانه وهگرێدراوه، به‌پشبه‌ستن به‌فه‌رمووده‌ی محمه‌د (د.خ) كه‌ده‌ڵێت ژن هێنان نیوه‌ی ئیمانه، كه به‌جۆرێك لێکدانەوەی بۆكراوه به‌حه‌زی جنسه‌وه گرێدراوه، لهكۆمهڵگەی كوردی جگه له‌سه‌ركوت كردن و به‌كه‌م سه‌یركردنی و به‌كاڵاكردنی ههمیشهحهیا و شه‌ڕه‌ف و كه‌رامه‌ت به‌ژنه‌وه گرێدراوه، به‌بچوكترین هه‌ڵە سزا ده‌درێ، له‌م كولتوورهئایینیهدا ئه‌و ئازادیەی به‌كوڕان دراوه به‌كچان نه‌دراوه، هه‌ر له منداڵیهوهكچان ڕووبەڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی توند ده‌بنه‌وه به‌رده‌وام ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه‌ده‌بێت زۆر ئاگایان له‌خۆیان بێت، نابێت ئه‌و یاریانهبكهن كهكوڕان و براكانیان ده‌كه‌ن ئه‌وان بێكهن و نابێت وه‌ك كوڕان بچنه‌ده‌ره‌وه، هه‌ر لهمنداڵیهوهئهو ئایدیایانهزاڵ ده‌كه‌ن به‌سه‌ر كچان(كه‌ریم و ئه‌وانیتر، 2006: 67-73).
دۆخی ژن لهكولتووری كوردی بە جۆرێکە کە وا دەردەکەوێتئایین و کۆمەڵگە زاڵە به‌سه‌ر تاكی كورد و ژنی كورد، له‌ناو كۆمه‌ڵگەی كوردی پیاو سالاری هه‌ر لهكۆنهوهبهدی ده‌كرێت واته له‌لای كۆمه‌ڵگەی كوردیه‌وه ژن ده‌بێت له‌ماڵەوە بێت خزمه‌تی پیاو بكات و منداڵ پهروهردهبكاتن و كاری ماڵەوە بكات و گوێڕایەڵی پیاو بێت، ئاینیش به‌كارهێنراوه بۆ زاڵبوونی پیاو به‌سه‌ر ژن كه‌نابێت ژن به‌ته‌نیا له‌ماڵه‌وه بچێته‌ده‌ره‌وه به‌ڵکو ده‌بێت كه‌سی یه‌كه‌می له‌گه‌ڵ بێت وه‌ك باوك یان برا یان هاوسه‌ر، ژن ده‌بێت داپۆشراوبێت و نابێت بخوێنێت و ژنان ده‌بێت داواكاریه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی جێبەجێ بكات كه‌ئه‌مه به‌بابه‌تی حه‌قی پیاو له‌سەر ژنی گرێدراوه گه‌ر ژن وانه‌بێت ئه‌وا له‌ڕۆژی دوایی توشی لێپرسینهوهدهبێتتهوه.”