شەهلا رەشید- سۆران:
بەپێی بڵاوبوونەوەی نووسراوێك لەلایەن سەندیكای كارمەندانی تەندروستی، كە تێیدا گشت كارمەندانی تەندروستی و ئەوانەی كە خاوەن نۆرینگەی تایبەتن ئاگاداركراونەتەوە، لەكاتی بوونی هەر حاڵەتێكی گوماناوی لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون كەسەكە رەوانەی نەخۆشخانە بكەن.
لەم نووسراوەدا، ئاماژە بەوەكراوە، هەر حاڵەتێكی گوماناوی لە نۆرینگەكان بەرچاو بكەوێت، ئەوا خاوەن نۆرینگەكان راستەوخۆ نەخۆشەكە رەوانەی نزیكترین نەخۆشخانە یان ناوەندی تەندروستی بكەن بۆ دڵنیابوون لە تای خوێنبەربوون.