پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران لەسەرەتای هەفتەوە بەجێگیری ماوەتەوە و سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ گۆڕانی بەسەردانەهاتووە وەک خۆیی ماوەتەوە، بەڵام ئۆنسەی زیڕی رووی لەبەرز بونەوەکرد بەپێییەی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1934 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرباز باڵەکی سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرقنی قەزای ناوەندی سۆران ئەوەشی خستەڕوو:” سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەن کە نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 469 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 330 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 410 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 351 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .”