پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ چوار شەمە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بۆ جارێکی دیکە بەرز بونەوەی تۆمارکردووە، بە بەراورد بە دوێنێ نزیکەی هەزار دینار بەرز بوونەوەی تۆمار کردووە، هاوکات گۆڕانکاری بەسەر بەشێک لە جۆرەکانی دیکەی دراودا هاتووە .
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە سۆران، ئەوەشی خستەڕوو:” کۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەن کە بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 148,350دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت، 100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی بە چوار ملیۆن و950 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت، هەروەها 100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیارو 610 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەهای 100 یۆرۆش بەرامبەر بە 109 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت,
100 پاوەند بەرامبەر بە 129دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، 100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,000 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت, 100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 2,850 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.”