زاری كرمانجی –پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/9/21 له ڕێوڕه‌سمێكدا به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و خاتوو سێلێست واڵنده‌ر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و شاندی یاوه‌ری و به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له عێراق، ژماره‌یه‌ک له وه‌زیران و ڕاوێژکارانی سه‌ربازی، یاداشتێكی لێكگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكادا واژۆ كرا.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا ئاماژه‌ی به قاره‌مانیه‌تیی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی تیرۆر كرد و تیشكی خسته سه‌ر پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ تێكشكاندنی داعش.
به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها جه‌ختیی له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر كرده‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سوپاسی به‌ڕێز مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقی كرد.
له وته‌كه‌یدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له پابه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان به هاوبه‌شێتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه و سوپاسی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دۆستی كرد بۆ هاوكاری و پشتگیری‌یان له چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه.
ئه‌مه ده‌قی وته‌ی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی یه:
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز
ڕۆژتان باش،
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن..
به‌خێرهاتنی تایبه‌تی خاتوو سێلێست واڵنده‌ر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و شاندی یاوه‌ری ده‌كه‌م. زۆر به خێر بێن.
خۆشحاڵم به ئیمزاكردنی یاداشتی لێكگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكادا. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پێنتاگۆن ساڵی 2016 له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانیدا یه‌كه‌م یاداشتی لێكگه‌یشتنیان ئیمزا كردووه.
ئه‌وسا ئه‌و یاداشتی لێكگه‌یشتنه، پێشه‌نگ بووه. دڵنیایی و گه‌ره‌نتی داوه‌ته پێشمه‌رگه كه دەتوانن له شه‌ڕی دژی داعش به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها متمانه‌ی بۆ پێشمه‌رگه دروست كرد كه ئه‌مه‌ریكای هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانمان بۆ شه‌ڕ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستان پشتگیری له پێشمه‌رگه ده‌كات.
شه‌ڕی دژی داعش بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان مایه‌ی شانازییه‌كی گه‌وره‌یه كه هاوشانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكای دۆست و هێزه‌كانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانان، توانییان تیرۆرستانی داعش تێكبشكێنن. له‌و شه‌ڕه‌دا پێشمه‌رگه به گیان و خوێن، قاره‌مانیه‌تیی خۆی بۆ هه‌موو جیهان سه‌لماند و بووه مایه‌ی سه‌ربه‌رزیی ته‌واوی گه‌لی كوردستان.
لەم ڕۆژەدا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان داده‌نوێنین كه له‌پێناو پاراستنی هه‌رێمی كوردستاندا گیانیان به‌خشی و شه‌هید بوون. هه‌میشه به شكۆوه یادی ئه‌وان و قوربانیدانیان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئێمه هه‌رگیز هاوكاری و پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و قوربانیدانی هێزه‌كانیان لەپێناو و ئازادی و بەرگریدا، له‌بیر ناكه‌ین. گه‌لی كوردستان هه‌میشه به ڕێز و پێزانینه‌وه له ڕۆڵی كاریگه‌ر و پشتگیریی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ڕوانێت و ستایشی ده‌كات.
له‌گه‌ڵ قاره‌مانیه‌تی و قوربانیدانی پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بوو، كه شه‌ڕی دژی تیرۆری یه‌كلاكرده‌وه و تیرۆرستانی داعش شكان.
له ساڵی 2016ـه‌وه چه‌ندین جار یاداشتی لێكگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زارتی پێشمه‌رگه و پێنتاگۆندا درێژ كراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش نه‌ده‌كرا ئه‌گه‌ر پشتگیریی كۆنگرێس و ئیداره و حكوومه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌بووایه. لێره‌وه ده‌مه‌وێ سوپاسی هه‌موویان بكه‌م. خۆشحاڵین كه ئه‌مجاره‌ش به هه‌وڵی هه‌ردوولا و له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستییه‌كانی قۆناغه‌كه، یاداشتێكی نوێ ئیمزا ده‌كرێت.
خاڵی هه‌ره گرنگی ئه‌م یاداشته ئه‌وه‌یه: هه‌ردوولا كۆكن كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی جددی و ڕاسته‌قینه‌یه و هێشتا ئه‌ركێكی هاوبه‌شی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئه‌مه‌ریكا و هاوپەیمانان هه‌یه، ئه‌ویش به‌رده‌وامیی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولایه، تا ئه‌و كاته‌ی به یه‌كجاری داعش له‌ناوببردرێت. ئه‌مه هه‌ر به ته‌نها ئامانجێكی هاوبه‌شی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌ڵكو ئامانجی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه كه ده‌یان وڵات له‌خۆ ده‌گرێت.
جگه له‌مه، ئه‌م یاداشتی لێكگهیشنه، وا ده‌كات هاوبه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان، پێداویستی و كه‌موكوڕییه‌كانی پێشمه‌رگه پڕ بكه‌نه‌وه و هاوكار و پشتیوان بن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
هه‌ر لێره‌دا ده‌مه‌وێ سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستان دووپات بكه‌مه‌وه بۆ پشتگیری و هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا و دۆستانی دیكه‌مان له پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه.
حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌ك دڵنیا بكه‌مه‌وه كه وێڕای هه‌موو سه‌ختی و گرفته‌كانیش، ئێمه لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان جددی و پابه‌ندین به‌وه‌ی پێشمه‌رگه یه‌ك بخهینەوە و پرۆسه‌كه سهربكەوێت. كۆڵ ناده‌ین و له‌ڕووی سیاسیشه‌وه به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر هێڵ و له گفتوگۆی بەردەوامداین.
هه‌موومان و دۆستانیشمان باش ده‌زانین كه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی نیشتمانیی ڕێكخراو، یه‌كگرتوو و پیشه‌یی هه‌یه. ئه‌مه ئامانجێكی ڕوونی ئێمه‌یه و ده‌بێ كاری جددی له‌سه‌ر بكرێت. نابێت ئه‌م بابه‌ته ببێته هۆی بێهیوایی و نائومێدیی خه‌ڵكی كوردستان و دۆستانی هه‌رێمی كوردستان.
ڕاسته هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق و سووریا، به‌ڵام ئه‌وه تاكه هه‌ڕه‌شه و تهحهدییهك نییه ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه. ململانێ و ناكۆكیی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیش له ناوچه‌كه له ئارادان كه پێویسته بە بایه‌خه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت. له‌گه‌ڵ سوپای عێراق، پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك به‌شێك له سیستمی به‌رگریی عێراق، ده‌بێ به‌هێز و تۆكمه بێت و ڕۆڵ و ئاماده‌یی له پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات‌دا بگێڕێت.
به پشتگیری و یارمه‌تیدانی دۆستمان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، پێویسته هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌نێوانماندا هه‌بێت بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی به‌سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان، هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه و پێویسته هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت و فراوانتر بكرێت.
سوپاس و پێزانینمان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌ڕێز مسته‌فا كازمی هه‌یه، بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی له‌پێناو پته‌وكردنی ئه‌و هاریكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له‌نێوان سوپا و پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه.
به‌ڕێزان..
ئاگادارین كه گفتوگۆی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پێنتاگۆن، له كهشیكی دۆستانه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و دۆستایه‌تی به‌ڕێوه چووه. ئه‌مه مایه‌ی خۆشحاڵی و پێزانینه. ئه‌م یاداشتی لێكگه‌یشتنه گرنگه و به سوودی هه‌ردوولا ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئاسایش و ئارامیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌پارێزێت.
سوپاس بۆ تیمی هه‌ردوولا و ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م یاداشته. ده‌مه‌وێ به‌تایبه‌تی سوپاسی خاتوو ده‌ینا ستروول، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌م بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونی. دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان تا كۆتایی پابه‌نده به هاوبه‌شێتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و لەگەڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ونابردنی تیرۆر و نه‌هێشتنی داعش و هەر مه‌ترسییه‌ك لە ناوچەكەدا.
سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌كتان و هیوای ڕۆژێكی خۆشتان بۆ ده‌خوازم.
بەخێر بێن و زۆر سوپاس