زاری كرمانجی- سۆران:
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تەممووزی 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانیی یەکگرتووی ئەنبار کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، شاندی باڵای هاوپەیمانیی یەکگرتووی ئەنبار بە سەرۆکایەتیی جەمال کەربولی سەردانی سەرۆک بارزانییان کردووە.
ئاماژە بەوەشدرا، لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.