زاری كرمانجی- سۆران:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی مامۆستا جه‌مال شارباژێڕی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یام:
پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم پێشكه‌ش به خانه‌واده و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو شاعیری دیاری كورد مامۆستا جه‌مال شارباژێڕی و ڕۆشنبیرانی كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوبه‌شی خه‌میانم. له خوای مه‌زن داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهربهبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو مامۆستا جه‌مال شارباژێڕی به به‌رهه‌م و نووسینه‌كانی، خزمه‌تێكی زۆری به كایه‌ی وێژه‌یی و ڕۆشنبیریی كوردستان كردووه و خه‌رمانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی له شیعر و ده‌قی جوان پێشكه‌ش به خوێنه‌ر كردووه. گیانی شاد و یادی به خێر.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2023/7/11