زاری کرمانجی – رواندز:
بەپێی ئاگاداری نامەیەکی فەرمانگەی ئاوی رواندز کە بۆ هاووڵاتییانی رواندزی بڵاوکردۆتەوە و وێنەیەکی بۆ زاری کرمانجی نێردراوە تێیدا هاتووە ” فەرمانگەی ئاوی رواندز و دەورووبەری بۆ تەواوی هاوشاریانی خۆشەویست، داواکارین هەر ماڵێک تاکو ئێستا ئاوی زێدەڕۆیان هەیە و هاوبەشیان نەکردووە، لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٧/١٠ بۆ ماوەی یەک مانگ مۆڵەتیان پێ دەدەین کە سەردانمان بکەن و بە فەرمی هاوبەشیان بۆ دەکەین و پێوەری خۆیان دەبەستن، بەبێ هیچ سزایەک، دوای ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٨/١٠ ئەوا بەپێ یاسا ناوەکانیان دەدرێنە داواکاری گشتی، بۆیە داواکارین هاوکارمان بن بۆ ئەم مەبەستە .