د. ئازا – زاری کرمانجی:
لقی لەش جوانی و لێهاتوویی جەستەیی سۆران بەهاوبەشی لەگەڵ یەکێتی لەش جوانی عێڕاقی لە ڕۆژانی (١٣-١٤-١٥)کۆنفرانسێکی زانستی وەرزشی سەبارەت بە لەش جوانی لە سنوری ئیدارەی سۆران ڕێکدەخات، وانەبێژانی ئەم کۆنفڕانسە پێکهاتوون لە کۆمەڵێک لە ئەکادیمیست و پسپۆران لە ناوخۆ و لە دەرەوەی وڵات.
جێگەی خۆشحاڵیە بەشداربووان لە کۆتایی کۆنفڕانسەکە بەشێوەیەکی فەرمی بڕوانامەی یەکێتی عێڕاقی لەش جوانی وەردەگرن.