زاری كرمانجی- سۆران:
قایمقامییەتی قەزای چۆمان لە ئاگادارییەدا شۆفێران و هاووڵاتییانی ئاگادار كردەوە كە ئەمڕۆ سێ شەممە بەشێكی رێگەی چۆمان – سۆران دادەخرێت، بۆ ئەمەش ڕێگەیەكی جێگرەوەی بۆ دیاری كردوون.
قایمقامییەتی قەزای چۆمان ڕایگەیاند: شۆفێران و گەشتیار و هاووڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە، بە هۆكاری قیرتاوكردنی رێگای هامڵتۆن لە گوندی رەشەكەل، ئەمڕۆ سێ شەممە سایدی چوون لە چۆمان بۆ سۆران لە كاتژمێر 7ی بەیانی دادەخرێت.
ڕاشیگەیاند: لە كاتی داخستنەكە شوفێران دەبێت بۆ چوون لە چۆمان بۆ سۆران، رێگەی كانییە زیل داروسەلام بەكاربهێنن.
قایمقامییەتی چۆمان داواشی لە شوفێران و هاووڵاتییان كرد هاوكاری تیمەكانی پۆلیسی هاتوچۆ و بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەی رێگاوبانی سۆران بكەن.