د. ئازا – زاری کرمانجی:
ڕێکخراوی ورە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی لاوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕۆژی یەکشەممە ٩-٧-٢٠٢٣ پاڵەوانێتی ڕیشەی بە بەشداری زیاتر (٤٠) یاریزانی کچ و کوڕ بەڕێوەبرد.
ئەم پاڵەوانیەتیە لەلایەن م. کەمال لە زانکۆی سۆران و چەند ڕاهێنەر و ناوبژیوانی پلە یەکی عێراق بە شێوازێکی نایاب سەرپەرشتی دەكرێت.
دوای ئەنجامدانی یاریەکان لە نێوان یاریزانەکان (٤) کور و (٤) کچ توانیان بگەن بە یاری چوارگۆشەی زێڕین.
وا بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو ئەو یارییانەی کە ماون و لەگەڵ یاری کۆتایی لە مەڕاسیمێکی شایستە ئەنجام بدرێن.