زاری كرمانجی- سۆران:
120 ملیار دینار لە ماوەی چوارساڵی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پڕۆژەكانی ئیدارەی سۆران تەرخانكراوە و لەسەربنەمای ڕێژەی دانیشتوان دابەشی سەر قەزاكانی كردووە، قەزای ناوەندی سۆران (% 53)، قەزای مێرگەسۆر (%22)، قەزای چۆمان (%14)، قەزای ڕواندز (%11)، خەلیفان و سیدەكان كە تازە لەشارەدێوە كراونەتە قەزا لەچوارچێوەی بودجەی تەرخانكراوی ناوەندی قەزای سۆران پڕۆژەیان بۆ ئەنجامدراون.
بۆ داهاتووش كار لەسەر بووژانەوەی زیاتری كەرتی گەشتیاری و بازرگانی و بە دوو سایدكردنی ڕیگا سەرەكییەكان دەكرێت.