مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
پەرستارانی خۆبەخشی کەرتی تەندروستی لە نەخۆشخانەی مێرگەسۆر و بارزان داوای دامەزراندن لە حکوومەت و وەزارەتی تەندروستی دەکەن.
خۆبەخشان بۆ زاری کرمانجی، دەڵێن: ئێمە وەک خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی دەڤەری بارزان، هاوشێوەی پەرستارانی فەرمی و گرێبەست، بۆشایەکی زۆری میلاکیمان پرکردۆتەوە و کار ئاسانییەکی زۆرمان دروست کردووە، بۆیە بە مافی خۆمان دەزانین کە دابمەزرێندرێن”.
هەرمێ جەلال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، لەمبارەیەوە گووتی:” ٢١ خۆبەخشمان لە نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر هەن، داوامان لە لایەنی پەیوەندیدار کردووە، بکرێنە گرێبەست یان هەمیشەیی بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێک نەبووە.
لای خۆیەوە عادل عەبدولڵا، بەڕێوەبەری تەندروستی بارزان، دەڵێت:” چەندین ساڵە دامەزراندنی هەمیشەی و گرێبەست راگیراوە و كەس لە كەرتی تەندرووستی لە دەڤەرەكەمان دانەمەزراوە، زیاتر لە 110 دەرچووی پزیشكی لە بەش و بنكەكانی سنووری بارزان بەخۆبەخشی كاردەكەن، تا ئێستا هاوكاری نەكراون و هیچ بەرنامەیەكیش نییە بۆ دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست یان هەمیشەیی”.
بەڕێوەبەری تەندروستی بارزان، دەشڵێ: خۆبەخشان بۆ شاییەكی زۆری میلاكیان پڕِ كردووهتەوە و جێی خۆیەتی هاوكاری بكرێن و دابمەزرێن، چەندین جار داوامان کردووە کە دابمەزرێن یان بکرێنە گرێبەست، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ وەڵامێک نەبووە.