پشتیوان کەریم- چۆمان:
بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری قەزای چۆمان، بۆ زاری کرمانجی، دەڵێ:” تونێلە بەفرینیەکانی پڕژە لەمانگی تەمووزدا دەتوێنەوە، خێرا توانەوەکەشی ئەوە ناگەێنێت کە بەفرەکە کۆتایی پێ بێت، بەڵکو بەفر لەناوچە دەمێنێ چوار وەرزە، بەڵام مەترسیان هەیە بۆ گەشتیاران نابێت روو لەناو تونێلەکان بکەن”.
هەڵگورد محەمەد گووتیشی:” داوا لەگەشتیاریان دەکەین، لەکاتی گەشتکردنیان بۆ پڕژە لە تونێلە بەفرینیەکان نزیک نەبنەوە، چونکە ترسناکە لە چەند ساڵی رابردوو سێ گەشتیار بوونەتە قوربانی بەهۆی داڕمانییان و كەوتنە ژێر بەفری تونێلەكان.