شەهلا سۆفی-زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و ڕووبەڕوو بوونەوەی قەیرانەكان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەڵێت ” گەڕاناوەی ئاوارەو پەنابەران لە وڵاتی ئێران بەردەوامە بەڵام رێژەكەی كەمە.
عەباس ئەمیر بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و رووبەڕوو بوونەوەی قەیرانەكان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” گەڕانەوەی ئەو خێزانانەی ئاوارەی وڵاتی ئێران بوون بەردەوامە،بەڵام پڕۆسەکە خاوەو لە سەرەتای ئەمساڵ تا ئێستا تەنها بیست خێزان لە سنوورەكەماندا گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان”.
ئاشكراشی دەكات :” لەو ڕێژەیەش سێ خێزان دوێنێ یەکشەممە گەڕاونەتەوە و بەهیوان ئاسانكاری بكرێت بۆ ئەوەی ئەو خێزانانەش كە ماوەن بگەڕێنەوە.