زاری كرمانجی – سۆران :
ئەمرۆ 10 ی تەممووزی 2023، دوای نزیكەی چوار مانگ لە راگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیاند لە ئێستاوە رۆژانە زیاتر لە 150 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان رەوانەی پاڵاوگەكانی حكومەتی عێراق دەكرێت.
ئەو سەرچاوەیەك ئاماژە بەوەش دەكات : “ناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە هاوئاهەنگیی وەزارەتی نەوتی عێراقە و لە چوارچێوەی یاسای بودجەدایە. بەمەش یاسای بودجە لەڕووی پرسی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان 100% چووەتە واری جێبەجێكردنەوە و هیچ كێشەیەكی نەماوە.”
ئەمجارە لە رێگەی بەسرەوە نەوتی كەركووك هەناردەی دەرەوە دەكرێت و سەرچاوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق روونكردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێ : “دوای ئەوەی ئەو بڕە نەوتەی كوردستان درایە پاڵاوگەكانی ناوخۆ، فرۆشتن و هەناردەی نەوتی كەركووك دەستی پێكردەوە، بەڵام ئەمجارەیان لەڕێگەی بەسرەوە.”
رۆژی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە راگیرا، ئەوەش
هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد، “.”
لەبارەی نەوتی كوردستان، كە لە رۆژی 25-03-2023 دوای ئەوەی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس كەیسێكی لەنێوان توركیا و عێراق یەكلاییكردەوە، هەناردەكردنی لە رێگەی بەندەری جیهانی توركیاوە راگیرا، سەرچاوەكەی وەزارەتی نەوت لەمبارەیەوە دەڵێ : “توركیا تاوەكو ئەم ساتە بە فەرمی وەڵامی عێراقی نەداوەتەوە، بۆ دەستپێكردنەوەی فرۆشتنی نەوتی كوردستان، بەڵام هیچ بیانوویەك نەماوە و لەڕووی تەكنیكییەوە عێراق و هەرێمی كوردستان ئامادەن و هەموو هاوئاهەنگییەكیان كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەك گرێبەستی نوێ لەگەڵ چەند كۆمپانیای جیهانی واژۆ كراون بۆ فرۆشتنی نەوتی كوردستان.”