رۆژان قیاس – زاری کرمانجی:
ئەندازیار خۆسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاکردنەوەو و پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە کۆی پەنجا پردی هەموو پاریزگای هاولێر، ٤٢ پرد لە سنوری ئیدارەی سۆرانن، واتە لە ٨٤% پردەکانی پارێزگای هەولێر دەکەونە سۆران، پردە ئاسنەکان پێویستیان بە توند کردنەوەو چاکردنەوە و سبوخ کردنەوەی بەردەوام هەیە، واتە بە بەردەوامی کێشەمان بۆ دروست دەکەن هەر کاتێک بورغویەک یا پلێتێکی کێشەی تێ دەکەوێت دەست بەجێ تیمەکان دەنیرین بۆ چاکردنەوە، هەندێ جاریش لە رێگەی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە کە کاری دروست کردنی پردەکان دەکەن، پلێتەکان دەگۆڕدرێن و پردەکان توندوتۆڵ دەکرێنەوە”.
ئەندازیار خۆسرەت، گووتیشی” پلانمان هەیە بۆ دروست کردنی پردی زیاتر لە سنوری سۆران، لەوانەیە لە هەفتەی دهاتووەوە پلانی دروست کردنی پردی گوندی بەرگرکە لە ناحیەی وەرتێ جێبەجێ بکرێت، ئەو پردە لە لافاوی ساڵی ٢٠١٨ روخاوە، هەرچەند پردەکە خۆی پردێکی هەندەسی نەبوو لەلایەن خەڵکەوە دروست کرابوو، لە هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێت بە دروست کردنی ئەو پردە و سودێکی زۆری بۆ خەڵکی ئەو گوندە دەبێت، و چەندین داواکاری دروست کردنی پرد دەگاتە دەستمان و ئێمە بەدواداچوونییان بۆ دەكەین و بۆ بەپێی پێویستی، پلانی دروست کردنی بۆ دادەنرێت”.