مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەیان قادر، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی، راگەیاند:” بۆ وەرزی هاوین دوو خشتەی جیاواز لە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە سنووری قەزای مێرگەسۆر هەیە، لە کاتژمێر 12 نیوەرۆ تا 3:30 خولەکی ئێوارە، خشتەی دووەم کاتژمێر 6 ی سەر لە ئێوارە تا 4 بەیانی کارەبا هەیە ئەگەر هیچ کێشەیەک نەبێت.”
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای مێرگەسۆر،دەشڵێ:” زیاتر لە 90% گوندەکانی سنووری قەزای مێرگەسۆر بێ بەشن لە کاربای مۆلیدە، واتە لەو سنوورە تەنها ناو قەزای مێرگەسۆر و سەنتەری ناحیەی گۆڕەتوو، سەنتەری ناحیەی پیران و بارزان، کارەبای مۆلیدەیان هەیە واتە گوندەکان بێبەشن لە کارەبای مۆلیدە، و بە هۆی کەمی رێژەی ژمارەی دانیشتوان نە تواندراوە مۆلیدەی ئەهلی بۆ گوندەکان دابندرێت.
بەیان قادر، جەختی لە زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی کردەووە بۆ ئەو گوندانەی مۆلیدەیان نیەو گووتی” وەرزی هاوین و زستان جیاوازە لەگەڵ وەرزەکانی تر خواستی زیاتر لەسەر کارەبا هەیە، لە لایەن هاوبەشانەوە، لەسەر خەتین لەگەڵ قائیمقامیەتی مێرگەسۆر و لایەنە پەیوەندیدارەکان کە ئەو گوندانەی کارەبای مۆلیدەیان نیە کاتژمێری پێدانی کارەبایان بۆ زیاد بکەین.