راپۆرت-زاری كرمانجی
چین و توێژەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە راپۆرتێكی زاری كرمانجیدا تیشكدەخەنەسەر پێگەو رۆڵی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، لە رووی هەنگاونان بۆ چاكسازییەكان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و پاراستنی پێگەی هەرێم لە پلانی ناوخۆیی و دەرەكییەكان.
سەركەوت جەمال، رۆشنبیرو چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی، بە زاری كرمانجی گووت: ” كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، لەسەرەتای دەست بە كاربوونی بەرنامەی كار و پڵانی راگەیاند، لەژێر ناونیشانی چاكسازی بنەڕەتی، هەروەها كاروانی خزمەت گوزارییەكان دەستی پێكرد لە گشت بوارەكاندا، لەپێناو كارئاسنی بۆ هاووڵاتییان دەسەڵاتی بەخشیە یەكە ئیدارییە سەربەخۆكان، لەگەڵ رووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی داهات بۆ خەزێنەی حكوومەت”.
راشیگەیاند: ” كارێكی دیكەی حكوومەت وەستانەوە بووە دژی پلان گێڕی نێو خۆیی و دەرەكییەكان، كە بەردەوم ئامانجی نەیاران ئەوە بووە تا بەربەست بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروست بكەن، بەڵام كابینەی نۆیەم لە پێناو گەلەكەی رووبەڕی هەموو سەختییەكان بووەتەوەو ئەركی پاراستنی هاووڵاتییان و ئەو هەرێمە بووە كە بە خوێنی هەزاران شەهید بەدی هاتووە.
هادی باڵەیی، نووسەرو چالاكوان، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت ” كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەرەتای دەست بەكار كردنی تا ئێستا توانیویەتی لە پرۆسەی چاكسازی كارگێڕی و دارایی و رووبەڕووبوونەوە و سنوورداركردنی گەندەڵیدا، وە گەشەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و باشتركردنی پەیوەندی و چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی لە بەغدا چەند قۆناغی گرنگ ببرێت، بەرئەنجامەكەی لە داهاتوودا بۆ خەڵكی كوردستان دەرەكەوێت، كە جێگای شانازی پێوەكردن دەبێت”.
گووتیشی: ” لە سەرەتای دەستبەكاربوونی مەسروور بارزانی وەك سەرۆك وەزیران و لەگەڵ ڕاگەیاندنی كارنامەكەی، سەختی و بەربەستیەكانیش پیلانیان بۆ داندراو كارەكانی حكوومەتی تا رادەیەك خاو كردەوە، بەڵام بە شێوەیەكی زیرەكانە هەنگاوەكانی هەڵێناو توانی باشترین ئەنجام بەدەست بهێنێت كە جێگەی دەست خۆشییە.
ئەبوبەكر سلێمان، رۆژنامەنووس و راگەیاندكار، بۆ زاری كرمانجی ئەوەدەخاتەڕوو: ” سەرەڕای ئەو ئالنگاریانەی جیهان بەگشتی تێی كەوت هەرێمی كوردستانیش لێی بەدەر نەبوو، بەڵام كارێزمای مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كابینەی نۆیەمدا، تووانی شان بداتە بەر بەرپرسیاریەتییەكان ڕووبەڕووی قەیرانەكان ببێتەوە، ئەمەش وای كرد حكوومەت سەرەڕای تێپەڕاندنی دۆخە سەختەكان هاوكات تووانی حوكمداریش رێك بخاتەوەو بەرگێكی نوێ دروست بكات لە رای كردنی حوكمڕانی كوردی لەڕێگەی شۆڕكردنەوەی دەستەڵات”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” بەشێوەیەكی گشتی ئەم كابینەیە بەسەركەوتووی كارەكانی بەجێ گەیاندووە، چونكە تاكە كابینەب وو داهاتەكانی فرەچەن كرد جگە لە گەیاندنی خزمەتگوزیەگشتییەكان لەتەواوی هەرێمی كوردستان بە بێ جیاوازی.
سەفین شێخ سەعید، پارێزەرو چاودێری سیاسی، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە گرنگترین كارەكانی كابینەی نۆیەم دەستپێكردنی چاكسازییەكان و كەمكردنەوەی خەرجی فەرمانگە و وەزارەتەكان و زیاد كردنی داهات و بڕینی دوو مووچە و سێ مووچەیی، هەروەها سەرەڕای ئاستەنگ و نەوەستاوە و بەردەوام بووە لە پێشكەشكردی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان لە نۆژەن كردنەوەو دروستكردنی رێگاو بان و باشتركردنی بواری پەروەردەو خوێندنی باڵا و سێكتەرە كانی تر”.
گووتیشی: ” یەكێك لە رۆژە سەختەكان سەردەمی كۆڕۆنا بوو، كە هەموو جیهان پێوەی دەناڵاند، بەڵام حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوام بوو لە پێشكەش كردنی خزمەت گوزاری تەندروستی و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و سەركەوتووانە دۆخەكەی تێپەڕاند.