موڕشید برادۆستی – سیدەكان:
ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەكان، بۆ یەكەمینجار هەڵدەستێت بە كردنەوەی خولێكی درومانی بۆ رەگەزی نێر و ماوەی خولەكەش بیست رۆژ بەردەوام دەبێت .
جێگر قادر بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەكان، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئاگاداری فێرخوازان و گەنج و لاوانی سنووری قەزای سیدەكان دەكەینەوە، ناوەندەكەمان هەڵدەستێت بە كردنەوەی خولێكی فێركاری دروومانی ” خەیاتی” بەخۆڕایی .
زیاتر گووتی:” هەركەسێك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە دەتوانێت ناوی تۆمار بكات، ژمارەی بەشداربوانیش دیاریكراوە كە تەنها (20) فێرخواز وەردەگیرێت، ماوەی خوولەكەش (20) ڕۆژ بەردەوام دەبێت، وانەكان بە شێوەی كرداری دەبێت..
ئاماژەشی بەوەدا، هۆڵی خوولەكە سارد كەرەوەی بۆ دابینكراوە، بەشداربوان لە كۆتایی خولەكە بڕوانامەی بەشداریان پێ دەدرێت، دوا مۆڵەتیش بۆ ناو نووسین ڕۆژی سێ شەممە 11/7/2023 “.
بۆ ناو تۆماركردن پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بكەن:
07507657684