زاری كرمانجی- سۆران
سوڕی مانگانە ئەو گۆڕانكارییە فیزیۆلۆژیەیە كە لە خانمان دا روودەدات، مەرج نییە هەموویان لە یەك تەمەن خۆیان بناسن، بەڵام كاتێ تەمەن بەرەو گەورەی دەچێت سوڕی مانگانە دەوەستێت، ئەمەش زیاتر لە تەمەنی 45 ساڵی بەرەو سەرهوه.
د. ئاوات ئیبراهیم، پرۆفیسۆری یاریدەدەر، پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی ئافرەتان، منداڵبوون، چاودێری دووگیانی و نەزۆكی خولی تایبەت بە منداڵی بلوری، دەڵێت” خانمان دوای وەستانی خوێنیان بۆ ماوەی سالێك پاش تەمەنی ٤٥ ساڵی یان ئەگەر هاتوو خوێنێكیان بینی دوای ئەو ماوەیە ئەگەر بۆ دڵۆپێك بێت دەبێ راوێژ بە پزیشكێكی پسپۆڕی ئافرەتان بكەن، چونكە ئەو خوێن بینینە نابێتە نیشانەیەك بۆ سوڕی مانگانە، بەڵكو بە پێچەوانە دەبێتە نیشانەی نەخۆشییەكی دیكە و پێویستە بەزووترین كات چارەسەر بكرێت، چونكە لەڕووی زانستی هەر نەخۆشییەك پەیوەندی بە جەستەی مرۆڤ هەبێت و سەرەتایی سەرهەڵدانی چارەسەرییەكەی بەشێوەیەكی ئاسایی و تەندروست دەبێت بۆ ئەو كەسە، بەڵام ئەگەر هاتوو كاتەكەی بە سەربچێت ئەوا بە دڵنیایی كیشەكە گەورەتر دەكات و ژیانی دەكەوێتە مەترسی.
ئەم پزیشكە دەشڵێت” چارەسەری بەپێی پێویست بۆی نابێت بۆیە لەكاتی بینینی خوێن دوای ئەم حاڵەتانەی باسمان كرد پێویستە ئەو خانمە هۆشیار بێت نەوەك ئەم خوێن بینینە نیشانەیەكی خراپ بێت لە رەحمی ئەو خانمە یاخود هەر نەخۆشییەكی دیكە.