مستەفا دۆلەمەری- زاری كرمانجی:
بەرێوەبەری فەرمانگەی كارەبای مێرگەسۆر، رایدەگەیەنێت:” لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بریار دراوە هاوبەشانی كارەبا بەهای خەرجی بۆ ماوەی یەك مانگی چە ندیان خەرج كردوە تەنها ئەو بڕە پارەیەییان لێیان وەرگیرێت و ئەوەش یارمەتیەكی دیكەیە لە جیاتی لێخۆشبوونی ٪١٥ .
بەیان قادر، بەرێوبەری فەرمانگەی كارەبای مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەگەر هاتوو هاوبەشێكی كارەبای نیشتیمانی، 100 هەزار دینار قەرزی كۆنی لەسەر بوو، لە ماوەی یەك مانگیشدا بڕی 15 هەزار دیناری خەرج كردبوو، ئەوا دەتوانێت تەنها ئەو بڕە پارەی بۆی گەڕاوەتەوە كە 15 هەزار دینارە بدات، ئەوەی قەرزیش بەپێی توانا دەتوانێ بیكاتە قست و بیدات .
زیاتر گووتی:” ئەو هاوبەشانەی برێكی زۆر پارە قەرزارن یان بازرگانان دەبێت سەردانی فەرمانگەی كارەبا بكەن بۆ ئەوەی پارەی خۆیان بكەنە قست، واتە ئەوانە بە ناچاری دەبێت بیكەنە قست بەپێی پارەی خۆیان و و لەگەڵ ئەو پارەی كە مانگانە بۆیان دێتەوە “.
بەیان قادر، گووتیشی:” هاوڵاتیانی ئاسای زیاتر پابەند بوونە بە دانەوەی قەرز لە چاو بازرگانان و ئەوانەی كە برە پارەیەكی زۆر قەرزارن، هیاوادارم هاوبەشانی كارەبا بە سەرجەم جۆرەكانییەوە پابەندبن بە بە دانەوەی قەرزی كارەبا”.