صادق عەبدوڵڵا – مێرگەسۆر:
بەرپرسی ناوەندی باڵای مێرگەسۆر، رایدەگەینێت، لە سنووری ناوەندی باڵای مێرگەسۆر، چەندین چالاكی جۆراوجۆر بۆ خزمەتكردن بە لاوان رێك دەخرێن و چەندان پرۆژەش، تەواوی یاریگاكانی دەڤەری بارزان لەژێر چاودێری مەلا مستەفا بارزانی كاری نۆژەن كردنەوەیان بۆ دەكرێت.
فەرسەت ساڵح، بەرپرسی ناوەندی باڵای مێرگەسۆر، دەشڵێ:” لە ئێستادا خوولی ئاریشگا و خوولی شۆفێری بۆ ئافرەتان رێكخراوە كە 50 ئافرەت بەشدار بووە و دوای دەرچونیان بڕوانامەی خوولی شۆفێریان پێیان دەدرێت.
گووتیشی:” جیا لە كاری لاوان، كار لەسەر كەرتی پەروەردەش دەكەین كە تا ئێستا چەندین پێداویستیمان بۆ قوتابخانەكان دابین كردوە و چەند قوتابخانەیەكمان نۆژەن كردۆتەوە”.