شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێك لەبارەی پشووی هاوینانەوە چەند رێنماییەك ئاراستەی دایكان و باوكان دەكات، بۆ ئەوەی منداڵەكانیان بتوانن بەشێوەیەكی سەلامەتتر لەم پشووە سوودمەند بن.
د. محەمەد حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەكان و گەشەی منداڵان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لەبەر ئەوەی پشووی هاوینان درێژە ناكرێ دایكان و باوكان بڵێن منداڵەكانمان هەرچی بكەن ئەوا ئاساییە، بەڵام نابێ ئەوەی كە پێیان خۆشە بیكەن، بەڵام دەتوانن سوودێكی زۆر لەم پشووە وەرگرن، ئەمەش بەم شێوازانەی خوارەوە:
-خەوی منداڵ تێكنەدەن و سەرلە ئێواران بخەوێ وبەیانیان زوو هەستێت، ناكرێ لەم پشووە درێژەدا منداڵ درەنگ بخەوێ چونكە مەترسی گەورەی بۆ سەرمنداڵ هەیە.
-خولی قورس، فێركردنی بابەتی زیادە و ناپێویست منداڵ بێزارو ماندوو دەكات، دەتوانن لە رێگەی خوێندنەوەی سادەی كتێب حەزی منداڵ زیاد بكرێت و هانبدرێت.
-شاشە و ئامێری ئەلیكترۆنی زۆر كەمبكرێنەوە.
-وەرزشی جۆراوجۆر زۆر گرنگە وەك مەلەكردن، راكرن، تۆپانە، وەرزشی هزری وەك شەترەنج، دامە و…هتد، گەشە و مێشكی منداڵ بەهێزدەكات.
-گەشتكردن وگەڕان بەپێی توانا هێزو توانای تایبەت بەمنداڵ دەبەخشن.
-كێشانی وێنە و خۆشنوسی خولیایەكی گرنگە و سوودێكی زۆری هەیە بۆیان.
-سەردان و تێكەڵاوی بەپێی پێویست خۆشەویستی وسۆزیان زیاد دەكا.
-فێركردنیان بۆ كاری ناوماڵ و هاوكاری دایك و باوك بەپێی تواناییان ئەوان بەرەو سەركەوتن و پشتبەخۆبەستن دەبات.
-ئەنجامدان و راهێنانیان بۆ رەوت و رەوشتی ئایینی بەپێی تەمەن یارمەتیەكی بەهێزی منداڵ دەدات .