مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
پڕۆژەی رێگەی بەیەك گەیاندانی هەردوو شارۆچكەی پیران و گۆڕەتوو و رێگەی ژمارەیەك گوند لە دەڤەری بارزان كاركردنیان تێدا بەردەوامە و ئامادەكاری دەكرێت بۆ قیرتاو كردنیان.
دڵبرین نەجم، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە، بە زاری كرمانجی، راگەیاند:” رێگەی سەرەكی شارۆچكەی پیران و گۆڕەتوو كە بە سەنتەری قەزای مێرگەسۆر دەگەیەنێت، پڕۆژەی دیواری پاڵپشت و پڕكردنەوە و درێژكردنەوەی پردەكان، تێكەڵەرێژكردن و چینی قیڕتاو كردنی بۆ دەكرێت بە درێژای ٩٦٠٠مەتر بە گوژمەی یەك ملیار و ٨٩٩ ملیۆن دینار لە لایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ تەرخان كراوە.
گوتیشی:” لە ئێستادا ٪٤٠ پڕۆژەكە تەواو بووە و تەنها قۆناغی تێكەڵەرێژكردن و قیڕتاو كردن ماوە، ئەو پڕۆژەیەش بە پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی و قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، ئەنجام دەدرێت”.