زاری كرمانجی – رواندز :
بەراورد بە چەند رۆژێك بەر لە ئێستا، نرخی كیلۆیەك مریشك 400 دیناری دابەزیووە .
ئەمرۆ یەكشەممە 9 ی تەممووزی 2023، مەلا محەممەد ی مریشكفرۆش لە شاری رواندز بە زاری كرمانجی راگەیاند :”ئەمڕۆ نرخی مریشك دابەزیووە، بۆ هەر كیلۆیەك 300 دینار دابەزیووە، پێشتر كیلۆیی مریشكی گەورە بە 2 هەزار و حەوت سەت دینار بوو، بەڵام ئێستا كیلۆیی بە 2 هەزار و سێسەت دینارە،”
مەلا محەممەد ئەوەش دەڵێ :” نرخی مریشكی بچووك هەزرانتریش رادەوستێ و كیلۆیی بە 2 هەزار و دوو سەت و پەنجا دینارە،”
ئەو مریشكفرۆشەی رواندز لەسەر هەرزانبوون و گرانبوونی نرخی مریشك دەڵێ :” مریشكیش وەكوو دۆلاری لێهاتووە و دیار نییە كەی بەرز دەبێتەوە و كەی دادەبەزێت، بەڵام ئەمرۆ دیارە كە دابەزیووە و بەیانیش نازانین نرخەكەی چۆن دەبێت.”