پشتیوان كەریم- سۆران:
دوای تەرخانكردنی گوژمەیەك لەلایەن وەزارەتی شارەوانی، دەستكراوە بە نۆژەنكردنەوەی بەشێكی حامیەی رواندز بۆ مۆزەخانەو بینایەی بەڕێوەبەرایەتی و مۆزەخانەی سۆران.
عەبدولوەهاب سولێمان بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران، بە زاری كرامانجی راگەیاند:” بەمەبەستی دابینكردنی شوێنێك بۆ بیناییەی بەڕێوەبەرایتیمان و مۆزەخانەی شوێنەواری سۆران، دەستمان كردەوە بە نۆژەنكردنەوەی بەشێك لە بینایەی حامییەی رواندز، وەك قۆناغی یەكەم بری 66 ملیۆن دیناری بۆ ترخانكرا بوو لەسەر بوددجەی وەزارەتی شارەوانی، هەروەها لە قۆناغی دووەم بڕی 13 ملیۆن دینار تەرخانكراوەو كاركردن تیادا بەردەوامە”.
گوتیشی:” جێبەجێكردنی پڕۆژەی مۆزەخانە زۆر گرنگە، ئەمەش پێویستی بە بوددجەی زیاترە، بەهیوایەن لە لایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەم رووەوە زیاتر هاوكاریمان بكرێت و پڕۆژەكە جێبەجێ بكرێت.