بۆیەکەم جارە ئەو کارە لە ئیدارەی سۆران دەکرێت
محەممەد مەحموود – سۆران :
بەمەبەستی کار ئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتییان و ئەوانەی مەبەستیانە ببنە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لەم هەفتەیە لە سۆران کارەکانی پێدانی ئەو مۆڵەتە دەستپێدەکرێت”.
عەقید زرار حوسێن، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند ” لەم هەفتەیە کارەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی لە سۆران تەواو دەکرێن و دەستدەکرێت بە پێدانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ئەو کەسانەی مەبەستیانە ئەو جۆرە مۆڵەتە دەربهێنن”.
بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران باسی لەوەشکرد” کارەکانی سیستەم و کۆمپیوتەر تەواو بوونەو چاوەڕێن وەزارەتی ناوخۆ مۆرمان بۆ بنێرێت، گەر ئەو مۆرەمان بەدەست بگات لەم هەفتەیە کارەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەستپێدەکرێت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، ئەمەش هەنگاوێکی زۆر گرنگ دەبێت بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان.