زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
زانایان نیگەرانی خۆیان لە زیادبوونی پەڵەی خۆر دەربڕی، کە لە مانگی حوزەیران ژمارەی پێوانەیی شکاند.
بەپێی زاناکان، ژمارەی پێوانەیی پەڵە خۆرەکان زاناکانی نیگەران کردووە. چونکە بەپێی پێشبینیی زاناکان ژمارەی ئەو پەڵانە زیاترە لەوەی چاوەڕوان دەکرا. هەروەها زیادبوونی ژمارەی پەڵەکان دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ ئەوەی خۆر بەرەو خولێکی زۆر بەهێزتر دەڕوات.
پەڵەی خۆر ئەو ناوچانەن کە کێڵگە موگناتیسییە زۆر بەهێزەکانیان هەیە کە دەتوانن بۆ ماوەیەکی کاتی پرۆسەی گواستنەوە بوەستێنن. لە ئەنجامی ئەم دیاردەیە پلەی گەرما دابەزیوە و هەر بۆیەش ئەم بەشە تاریکتر دەردەکەوێت.