زاری كرمانجی – سۆران :
نازیلا مەعرووفیان، كچە خوێندكار و ڕۆژنامەنووسی خەڵكی شاری سەقز، یەكێك لە بەشداربووانی شۆرشی ژینا ئەمینی بۆ دووەم جار لەلایەن دادگای گشتی ئێڤین لە تاران بانگكراوە و جارێكی تر دەستبەرسەر كرایەوە .
بەپێی هەواڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنی 8 تەممووزی 2023، نازیلا مەعرووفیان لەلایەن دادگای گشتیی ئێڤین بانگ كراوەو جارێكی تر دەستبەسەر كراوەتەوە.
لە هەواڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەوەش هاتووە: “رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، هەڵیانكوتایە سەر ماڵی ئەو ڕۆژنامەنووسە كوردە لە شاری تاران و دەستیان بەسەر كەرەستە و كەلوپەلە تاكەكەسییەكانی ناوبراو وەك مۆبایل و لاپتۆپەكەیدا گرتووە.”
نازیلا مەعرووفیان، هەواڵنێری ناوەندی ڕاگەیاندنی “ڕوویداد ٢٤” پێشتر لە سەر چاوپێكەوتنێك لەگەڵ باوكی ژینا ئەمینی دەستبەسەركرابوو. پاشان ئەو خوێندكارە لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆكایەتیی دادوەر” ئیمان ئەفشاری” سزای دوو ساڵ بەندكردن و پێبژاردنی بڕی ١٥ ملیۆن تمەنی ئێرانی كە دەكاتە نزیكەی 500 هەزار دیناری عێراقی و ٥ ساڵ دوورخرانەوە لە زێدی خۆی بەسەریدا سەپێندراوە.
ئەو تۆمەتی لە لایەن دادگای ئەو وڵاتەوە خراوەتە پاڵ مەعرووفیان ( پڕوپاگەندە دژی نیزامی كۆماری ئیسلامی) و ( بڵاوكردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێكدانی ڕای گشتی لە ڕێگەی وتووێژێك لەگەڵ باوكی ژیان ئەمینی ).