زاری كرمانجی-سۆران
سەرپەرشتیاری پرۆژەی كۆمەڵگەی دایك لە شاری سۆران، دەڵێت ” كارەكانی دروستكردنی بینایەی پرۆژەی كۆمەڵگەی دایك تەواوكراوە، تەنها پێداویستییەكانی ناوەوەی ماوە بۆی تەرخان بكرێت.
ئومێد حەسكۆ محەمەد، سەرپەرشتیاری پرۆژەی كۆمەڵگەی دایك لە شاری سۆران، بەزاری كرمانجی گووت ” پڕۆژەی دایك یەكێكە لەو پڕۆژە گرنگانەی كە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە گوژمەكەی بۆ تەرخانكراوە، پڕۆژەكە تایبەتە بە لە خۆگرتنی بەساڵاچووان و بێباوكان و نابینا و نابیستان و نەخۆشانی ئۆتیزم و پەروەردەكردنیان، لە شەش بەش پێكهاتووە، پڕۆژەكە بەشێوەی تایبەتمەندی خاوەن پێداویستی دروست كراوە و دیزاینی پڕۆژەكە لەلایەن فاكەڵتی ئەندازیاری زانكۆی سۆران كراوە”.
ئاشكراشی دەكات: ” كارەكانی دروستكردنی بینایەی پڕۆژەكە تەواوكراوە، تەنها پێداویستییەكانی ناوەوەی ماوە بۆی تەرخان بكرێت، دوای دابینكردنی كەل و پەل و پێداویستییەكان دەخرێتە خزمەت خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.