زاری كرمانجی-سۆران
لە سنووری ئیدارەی سۆران هەڵمەتێكی فراوان بۆ خاوێنكردنەوەی رێگای رەز و باخەكان لە گوندەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستپێكردووە.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” هەڵمەتی خاوێنكردنەوەی ڕێگەی گوند و ڕەز و باخەكانی سنووری قەزای “سیدەكان، رواندز، مێرگەسۆر ، خەلیفان و ڕێگەی گوندەكانی ناحیەی قەسرێ لە قەزای چۆمان و گوندەكانی سنووری قەزای ناوەندی سۆران” پڕۆسەی كردنەوەی رێگای گوند و ڕەز و باخەكان لە سنووری قەزا و ناحیەكان، كە لە لایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بوددجەی پێویستی بۆ تەرخان كراوەو پڕۆژەكە بەردەوام دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشدا ” ساڵانە ژمارەیەكی بەرچاوی خاوەن ڕەز و باخەكان بۆ مەبەستی كشتوكاڵی و مەڕداری روو لەم شوێنانە دەكەن، بەمەش پێویستیان بە خاوێنكردنەوەی رێگاكانیان هەیە.