بەدیعا ئەمیر-زاری كرمانجی
بەمەبەستی زیاتر رازاندنەوەی شۆستەو شەقامەكانی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، لەسەر هەڵمەتی جوانكاری شەقامەكان بەردەوامە.
لەمبارەوە ئەحمەد مستەفا، راگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند “ لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانمان بۆ گرنگیدان بە جوانکاری و زیاد کردنی ڕێژەی سەوزایی لە شاری سۆران،
لەسەر بوودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کارکردن لە سێ گۆشەی ناوەندی شەقامی دەروازەی سۆران، بەسەرپەرشتی بەرپرسی ئەندازەی پاركەكان بەردەوامی هەیە”.