پشتیوان كەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سۆران، لەبارەی زیادبوونی جۆرەكانی سووتەمەنی بەدیاریكراویش بەنزین بە زاری كرمانجی راگەیاند: بازاڕی بەنزین ئازادە لەرووی نرخەوە، تەنها ئەو بەنزینەی كە حكوومەت پاڵپشتی دەكات لەرووی نرخ و كواڵێتی بە نرخی 750 دینار دابەشدەكرێت، جۆرەكانی دیكە نرخی جیاوازە وەك محەسەن و سوپەر و چەند بەشێكی دیكە، بەڵام بەردەوام لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەكەمانەوە پشكنینی بەردەوام بۆ وێستگەكان دەكرێت لە ماوەی دوو هەفتەی رابردووش چەند وێستگەیەك سزادراون، گەر هەر وێستگەیەكیش سێ جار سزا بدرێت، وێستگەكەی دادەخرێت.
لە بارەی بەنزنی 450 دیناری، ئەمیر شانەدەری، گوتی: ئەم پرسە پەیوەندی بە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە هەیە و ئەو بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەكات، بەپێی بەدواداچوونەكانی ئێمە كواڵێتی بەنزین لە چاو ساڵانی ڕابردوو باشترە، بەگوتەی پیشەوەرانی ئۆتۆمبێل سووتانی فیول پەمپ وەكو جاران نییە.