ئەمڕۆ 8-7-2023، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند شوێنێكی سنووری پارێزگای دهۆكیان بۆردوومان كرد، بەڵام زیانەكان نەزاراون.
بە پێی زانیارییەكان فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، چیای كورەژاریان لە نزیك سەنتەری شارەدێی شێلادزێ چەند جارێك بۆردمان كرد. بەهۆی بۆردوومانەكە دەرگا و پەنجەرەی ماڵی هاووڵاتییان لەرینەتەوە و ترسی لای هاووڵاتییان دروست كردووە.
لە لایەكی دیكەشەوە هەر ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، گوندی كاڤێكا و دوستەكایان لە سنووری شارەدێی دینارتە بۆردمان كرد.
بەهۆی دووری بۆردوومانەكانەوە لە سەنتەری شارەكان زیانەكان نەزاراون.