زاری كرمانجی-سۆران
لە لایەن لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قەزای ناوەندی سۆران، كرێی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 6 راگەیەندرا.
یوسف موختار، ئەندامی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” لە لایەن لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قەزای ناوەندی سۆران، كرێی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 6ی 2023 راگەیەندرا كە بۆ هەر ئەمپێرێك 11 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت، هەروەها بۆ بازاڕو دوكانەكانیش بۆ هەر ئەمپێرێك 8 هەزار دینار دیاریكراوە”.
ئەندامی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران، گووتیشی، لەماوەی مانگی رابردوودا مۆلیدەئەهلییەكان 255 كاتژمێر كاریان كردەوە، هەروەها مۆلیدەكانی ناو بازاڕ 168 كاتژمێر كاریان كردووە.