پشتیوان كەریم- سۆران:
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، لەبارەی تۆماركردنی چەك، بە زاری كرامانجی راگەیاند: دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بریاریدا لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بنكەكەكانی تۆماركردنی چەك بكاتەوە، هاووڵاتییان دەتوانن تا 21/7/2023 چەكەكانیان تۆمار بكەن، ئەگەرنا دوای ئەو وادەیە هەر كەسێك چەكەكەی تۆمار نەكات بەبڕی پێنج ملیۆن سزا دەدرێت و خاوەن چەكەكەش بۆ ماوەی چوار ساڵ دەستگیر دەكرێت.
عەقید شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سۆران گوتیشی: بەرێژەیەكی بەرچاو هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سۆران لە رێگەی ئەو بنكانەی كە دیاریكراون چەكەكانیان تۆمار دەكەن، دواكاریشین لە هاووڵاتییان ئەو وادەی كە ماوە چەكەكانیان تۆمار بكەن، تاكو توشی هیچ سزایەك نەبنەوە.
دێواری، ئاشكراشی كرد: هەر هاووڵاتییەك لە كاتی تۆماركردنی چەكەكەی دەبێت بەڵگەنامەكان وەك (كارتی نیشتمانی + فۆڕمی خۆراك + دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ + چەكەكەی) لەگەڵ خۆی بێنێت، دوای تۆماركردنی چەكەكە دەدرێتەوە هاووڵاتی.