زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سۆران، تائێستا لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 6 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون تۆمار كراون.
لەمبارەوە د. كامەران مەلا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت ” لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون تا ئێستا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، شەش حاڵەتی ئەم نەخۆشیە تۆمار كراون، بەم هۆیەوە سێ كەس گیانیان لە دەستداوەو سێ كەسیش چارەسەری پزیشكیان بۆ كراوە”.
ئاشكراشی دەكات ” دواین حاڵەتی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە گوندێكی قەزای چۆمان تۆمار كراوە، هاووڵاتییەكی تەمەن 35 ساڵ بوو، بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر كراو بە مەبەستی چارەسەر كردنی.