زاری كرمانجی -سۆران:
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ئەمڕۆوە پلەی گەرما دادەبەزێت بەراورد بە رۆژانی رابردوو.
بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەهۆی چالاک بوونی خێرایی باوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک هەیە. پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (3 – 4) پلەی سیلیزی بەراود بە رۆژی پێشوو.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک .پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 41
سلێمانی: 40
دهۆک: 40
کەرکوک: 43
هەڵەبجە: 41
زاخۆ: 41
سۆران: 40
گەرمیان: 46